کچێک به باوکی ئه‌ڵێ بابه گیان کوڕێکی زۆر باش ئه‌یه‌وێت بتبینێت و خوازبێنیم بکات، هیچ عه‌یب و عارێکی نییه و له خانه‌واده‌یه‌کی نه‌جیبزاده‌شه... باوکی ڕازی ئه‌بێت و کوڕه‌که دێته ماڵیان.. له‌گه‌ڵ باوکی کچه‌دا دائه‌نیشێت و به‌رده‌وام بنێشت ئه‌جوێت.. باوکی پێی ئه‌ڵێ؛ باوکه‌که‌م به‌ڕاستی تۆ له کوڕێکی مه‌عقول ئه‌چیت، به‌ڵام به‌خوا ئه‌م بنێشته‌ی ده‌متم به دڵ نییه.. کوڕه‌که ئه‌ڵێ؛ ئاخر مامه گیان بنێشت له‌دوای جگه‌ره‌وه زه‌روره.. باوکه‌که ئه‌ڵێ؛ بۆ جگه‌ره ئه‌کێشیت؟ ئه‌ویش ئه‌ڵێ؛ زۆری وا نا، زیاترێک له‌و کاتانه‌یا جگه‌ره ئه‌کێشم که ویسکی و شتی وا ئه‌خۆمه‌وه.. که‌واته ئه‌شخۆیته‌وه؟! ئه‌ره‌وه‌ڵا مامه گیان، جارجارێک که دائه‌نیشین بۆ قومار چه‌ند پێکێک ئه‌خۆمه‌وه.. که‌واته هه‌تیو قوماریش ئه‌که‌یت؟! له کوێ فێربوویت؟ وه‌ڵا مامه گیان له سجن فێری قوماربووم.. باوکی کچه‌که پێی ئه‌ڵێ؛ سجن!؟ له‌سه‌ر چی گیرابوویت کوڕم؟! وه‌ڵا له‌ڕاستیدا چوار پێنج چه‌قۆم له کابرایه‌ک یا و مرد.. که‌واته پیاوکوژیشیت، بۆ کوشتت؟ وه‌ڵا مامه گیان دوربێت له ڕوی تۆ کابرایه کی بێ ئه قڵ بوو بۆ خۆی، داوای کچه‌که‌یم کرد، که‌چی ئه و هیچ و پوچه ڕازی نه‌بوو... باوکه‌که‌ی به‌په‌له ئه‌ڵێ؛ که‌واته با فاتیحایه‌ک بخوێنین و پیرۆزبێت